سلێمانی.. دوو کارگەی شیرینی داخران

کوردستان 23/01/2021

Alternate Text

لیژنە هاوبەشەکانی سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دوو کارگەی بەرهەمهێنانی شیرینیان داخستوە کە لە کانی ئاسکان بوون.

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی کانوونی دووەم، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبشەکانی قائیمقایەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکان، دوو کارگەی شیرینیان داخستووە لە گەڕەکی کانی ئاسکان.

لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراو داوای لە هاوڵاتیان کرد لەو خواردنانە دڵنیابنەوە کە دەیانخۆن.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان راشیگەیاند "لەگەڵ نەبونی مۆڵەتی کارکردن لەلایەنە پەیوەندیدارەکان و نەشیاوی شوێنەکە بۆ کارگەی شیرینی، هەردو کارگەکە شیرینیان بۆ عەرەبانە و دەستگێڕەکان دروستکردوە و لەنزیک مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیانکردوەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا