دەستەی سوپاسالاری ئیسپانیا رایگەیاند، پاش
تۆمەتبارکردنی بە پێشێلکردنی پرۆتۆکۆڵی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، ژەنڕاڵ میغێڵ ئانخێک فیلارۆیا، سوپاسالای ئەو وڵاتە دەستلەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە بەرپرسانی وڵاتەکە کردووە.
ئاژانسی "فرانس پریس" رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ژەنڕاڵ
فیلارۆیا بە مەبەستی پاراستنی سیمای هێزە جەکدارەکان دەستلەکار کێشانەوی خۆی
پێشکەش بە وەزیری بەرگری ئیسپانیا کردووە.
وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا لە لایەن بەشێک لە فەرماندە
سەربازی و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئیسپانیا کاردانەوەی زۆری لەو وڵاتەی بە دوای
خۆیدا هێنا، بەوهۆیەوە دوێنی هەینی چەندین ئەفسەری باڵای وڵاتەکە لە کارەکانیان
دورخرانەوە، چونکە لەو توێژانە نەبوونە کە پێویسیتیان بەو ڤاکسینە بێت.
ئیسپانیا یەکێک لەو وڵاتانە بووە کە کۆرۆنا زۆرترین
زیانی پێگەیاند و بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٥ هەزار کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا، دوو ملیۆن ٥٠٠ هەزار کەسیش توشووی ڤایرۆسەکە بوون.