ئەمڕۆ مووچە و پارەی ئەم توێژانە دابەشدەکرێت

ئابوری 24/01/2021

Alternate Text

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند،  ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، وەزارەتی تەندروستی و دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچە وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، وەزارەتی تەندروستی و دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچە وەردەگرن.

لەلایەکی دیکەوە، سایلۆی سەیدسادق بڵاویکردووەتەوە، لە ئەمڕۆوە دەستدەکرێت بە دابەشــکردنی چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٠  لە ژمارە کارتی ٥٢٨ تا ژمارە کارتــی ٧٤٥ دابەشـدەکرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا