١١ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران

عێراق 24/01/2021

Alternate Text

لە ئەنجامی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی نێوان حەشدی شەعبی و ژمارەیەک چەکداری داعش لە پارێزگای سەلاحەدین، ١١ چەکداری حەشد کورژاون.
ئاژانسی "فرانس پرێس" رایگەیاندووە، بەهۆی شەڕ و رووبەڕووبونەوەی سەختی نێوان حەشدی شەعبی و ژمارەیەک چەکداری داعش لە ناوچەی هیت لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین، ئێوارەی دوێنێ شەممە زیاتر لە ١٢ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون.
هاوکات، دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدابوو، لیوای ٢٢ رووبەڕووی هێرشێکی سەختی چەکدارانی داعش لە پارێزگای سەلاحەین بوونە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا