مژدەیەکی خۆش بۆ ئەوانەی خەونیان گەشتکردنە بۆ بۆشایی ئاسمان

تەکنەلۆژیا 24/01/2021

Alternate Text

کۆمپانیای Blue Origin مژدە دەداتە ئەو کەسانەی خەونیان گەشتکردنە بەرەو بۆشایی ئاسمان و ڕایدەگەیەنێت تەواو نزیکبونەتەوە لە بەجێهێنانی ئەو خەونەیان.

سەرچاوەکان ئەوەیان ڕاگەیاندووە، بۆ چوارەمین جارە کۆمپانیاکە ڕۆکێت بەمەبەستی تاقیکردنەوە ڕەوانەی بۆشایی دەکات و سەرکەوتنی تەواوی بەدەست هێناوە.

کۆتا تاقیکردنەوەیان لە چواردەی ئەم مانگەدا بووە لەڕۆژئاوای تێکساس، کە ڕۆکێتێک بووە بەناوی "شیبارد" کە هەڵگری کەپسولێکی تەواو پێشکەوتووە. بەو کەپسولەوە ڕۆکێتەکە توانیویەتی ١٠٧ کیلۆمەتر لە ئاستی دەریاوە بەرز بێتەوە کە ئەم ڕێژەیەش بەسە بۆ دەرچوون لە هێڵی کارمان.

کۆمپانیاکە ئاماژەشی بەوەداوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا گەشتیاران دەتوانن گەشت بەو کەشتییە بکەن و کەشتیەکەش توانای هەڵگرتنی ٦ سەرنشینی دەبێت ماوەی گەشتەکە ١٠ خولەک دەخایەنێت هەروەها دەتوانن دیمەنەکان بە (پانۆڕاما) ٣٦٠ پلە ببینن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا