بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە، چەند بەشێک لەوانەی کیمیای قۆناغی ١٢ی ئامادەیی تەرککرا و بڕیارەکەش تەنها بۆ ئەمساڵ کاری پێدەکرێت.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، بڕیاردراوە بە تەرککردنی بەشەکانی(نۆ و ١٢)ی وانەی کیمیای قۆناغی ١٢ی ئامادەیی.
لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئەمە تەنها بۆ ئەمساڵە و خوێندکارانی دەرەکی و چاککردنی تێکڕای نمرەش دەگرێتەوە.