بەهۆی راپۆرتێکی "بی ئێم سی"یەوە شاناز برایم ئەحمەد هاوکاری خیزانێک دەکات

کوردستان 24/01/2021

Alternate Text

پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتێک لەسەر خێزانێکی هەژاری شاری سلێمانی لە کەناڵی BMC، شاناز برایم ئەحمەد بڕیاریدا بە دابینكردنی ژمارەیەكی زۆر كەلوپەل و خواردن وستومەنی بۆ ئەو ماڵە.

تاڤان خاوەنی شەش منداڵە و بە BMC راگەیاند،" دۆخی داراییمان زۆر خراپە و بەردەوام خێرخوازان هاوکاریمان دەکەن و خواردنمان بۆ دابین دەکەن، هەندێک جاریش هیچ شتێک نییە بیخۆین، کرێچیم و هاوسەرەکەم چەند رۆژێکە بەهۆی قەرزارییەوە جێیهێشتووین.
تاڤان راشیگەیاند، هەرچەندە دەرمانی رێگریکردن لە سکپڕبوونم دەخوارد، بەڵام لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو شەشەم منداڵم لەدایکبوو، پێش لەدایکبوونی منداڵەکە چەندین جار بەهۆی کەمدەرامەتییەوە ویستوومە لەباری ببەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ مووچە و داهاتێکمان نییە و لەسەر زبڵخانەکان جلوبەرگ کۆدەکەمەوە و دەیپۆشین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا