پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کەلەڕێگەی فێڵەوە پارەیان لەهاوڵاتیەک وەرگرتبوو دواتر هەڵاتبون.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، شەوی ١٩-١-٢٠٢١ لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دوو تۆمەتبار کەڕێککەوتبون لەگەڵ هاوڵاتیەک کە کەلوپەلی پێ بفرۆشن دوای ئەوەی کە دەگەنە لای هاوڵاتیەکە پارەکەی لێوەردەگرن و پەمپی بیبەر دەکەن بەدەموچاویداو هەڵدێن.
باسیلەوەشکردووە، دوای ئاگادارکرنەوەی پۆلیس، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانیان هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دەستیش بگرن بەسەرماتۆڕسکیلێکدا کە بە تۆمەتباران بووە.
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( چ. خ. م ) لەدایکبوی ٢٠٠٠ و ( د. ا. خ ) لەدایکبوی ١٩٩٨ بەبڕیای دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.