ناوی ئەو یاریزانانە بزانە کە هەرگیز کارتی سوریان وەرنەگرتووە

وەرزش 24/01/2021

Alternate Text

بەرزکردنەوەی یەکەم کارتی سور بەڕووی لیۆنێل میسی لە لایەن ناوبژیوانی یاری هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئاتلەتیکۆ بلباو لە یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا کاردانەوەی زۆر لێکەوتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتە وەرزشییە جیهانییەکان، گاری لینیکەر، ئەستێرەی پێشووی ئینگلتەرا لە پێشەنگی ئەو یاریزانانە دێت کە لیستێکی خاوێنیان لە وەرگرتنی کارتی سور و زەرد هەبووە، سەرباری ئەوەی لە چەندین یانەی وەک لیستەر سیتی، تۆتنهام، بەرشەلۆنە و چەندین یانەی دیکە یاری کردووە، بەڵام هیچ کات کارتی زەرد و سووری بەڕووی بەرزنەکراوەتەوە، بەوهۆیەوە لە ساڵی ١٩٩٠ لە لایەن "فیفا"وە خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەشکرا.
هاوکات، رائول گۆنزالێس، ئەستێرەی پێشووی ئیسپانی و یانەی ریاڵ مەدرید یەکێکە لەو یاریزانانەی کە هەرگیز کارتی سوری لە ژیانی وەرزشیدا وەرنەگرتووە، کە لەکۆی هەزار و ٣٤ یاری لەگەڵ ریاڵ مەدریدا هێچ کارتێکی سور بەڕووی بەرزنەکراوەتەوە، دواتریش روویکرد یانەکانی، شاڵکەی ئەڵمانی، سەدی قەتەری و نیویۆرک کۆسمۆسی ئەمریکی.
فیلێب لام، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی پێشووی بایرن میونخیش یەکێکە لەو یاریزانانەی لیستێکی خاوێنی لە کارتی سور هەبووە و لە کۆی ٧١٥ یاریدا هیچ کارتێکی سوری بەڕوو بەرزنەکراوەتەوە و تەنها ٥٢ کارتی زەردی وەرگرتووە.
یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی کارتی سوریان وەرنەگرتووە ئاندێس ئینێستا یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنەیە، کە لە ئێستادا لە خولی تۆپی پێی یابانی یاری دەکات.

  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا