پاش تەقینەوەی کانێکی ئاڵتون لە باکوری ڕۆژهەڵاتی چین کرێکارێکی کانەکە ماوەی چواردە ڕۆژە گیریخواردبوو و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕزگار کرا.
میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، پاش تەقینەوەی کانە ئاڵتونی چیشیای هەرێمی شاندۆخ ی چین ١٤ رۆژ لەمەوبەر، ڕێگەی چوونە دەرەوە لەزیاتر لە ١١ کرێکار گیراوە.
ئاشکراشیکردووە، پێشتر ١٠ کرێکاریان رزگارکرابوون و پێیان وابوو کەسێک گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئەمڕۆ بە زیندوویی دۆزرایەوە و رزگارکرا و رەوانەی یەكێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکە کرا.