کونسوڵی ئێران لە هەولێر: فیلمی تەوەکول بۆچوونی فەرمی ئێران نییە

کوردستان 24/01/2021

Alternate Text

کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، ئێران پەیوەندییەکی دێرینی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد هەیە و دەرهێنانی فیلمی تەوەکول بۆچوونی فەرمی ئێران نییە.
نەسڕوڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، هەڵوێستی فەرمی ئێران لە رێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی ئێرانەوە رادەگەیندرێن و ئەو فیلمەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراوەتەوە بەرپرسانی ئێران ئاگاداری نین و لێکۆڵینەوە لە دەرهێنانی فیلمەکە دەکەین.

ناوبراو راشیگەیاند، رەنگە هەندێک لایەن هەبن هەوڵ بدەن پەیوەندییەکانی نێوانمان تێک بدەن، بەڵام ئێمە رێگە نادەین ئەو کارە رووبدات و بەردەوام پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە بەرەوپێشچووندایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی نزیکبوونەوەی داعش لە شاری هەولێر لەسەر داوای مەسعود بارزانی ئێران هاوکاری کوردستانی کرد، ئێستاش بە هەوڵی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی داعش لە ناوچەکە رۆڵێکی ئەوتۆیان نەماوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا