شاندەکەی هەرێم لەگەڵ کێ کۆدەبێتەوە؟

کوردستان 24/01/2021

Alternate Text

دوابەدوای گەیشتنی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغداد ، وا بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق کۆببێتەوە. 
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، وا بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە و کۆبونەوەکانیان بۆ چەسپاندی بەشە بودجەی هەرێمە لە پڕۆژە یاساکەدا.
هەروەها ڕاشیگەیاند، وەفدەکانی پێشوو لەگەڵ حکومەتی عێراقی لەبارەی بەشە بودجەوە گەیشتونەتە ڕێککەوتن تەنها ئەوە ماوە پەرلەمان رەزامەندی لەسەر یاسای بودجەی هەرێم دەرببڕێت و بێ کێشە تێیبپەڕێنێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، سەرەڕای ئەو تێبینیانەی لەسەر پشکی هەریم هەمانە، بەڵام بەم جۆرەش قبوڵمانە تێبپەڕێت.
لەبارەی ئەگەری ڕێکنەکەوتن و سەردانیکردنی وەفدێک لە ئاستی باڵادا وتی، هەرکات بەرچاو ڕوونی هەبێت و ئومێدێک ببینین بۆ ڕێککەوتن، ئەوە دەکرێت وەفدی ئەم جارە لە ئاستی باڵادا بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا