ئەو کورتە فیلمەی لە کوردستان گەورەترین هەڵای ناوەتەوە، لە ئێراندا کەمترین بایەخی و گرنگی پێنەدراوە.
فیلمی (توکل) لەلایەن دەرهێنەرێکی نەناسراو بەرهەمهاتووە بەناوی میم، ب، مهاجر کە ناوی ڕاستی خۆی محمەمەد باقر موفیدینیا"یە و لە دەستپێکی فیلمەکەدا نووسراوە: وردە گێڕانەوەکان. کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم بابەتە وەکو بابەتێکی لاوەکی و بەشێکی بچووکی ژیانی سەرکردەیەکی ئێرانییە و بەس.
ئەم دەرهێنەرە چەندین فیلمی دیکەی بەهەمان شێوە لە ژێر ناوی وردە گێڕانەوەکان کردووە بۆ چەند فەرماندەیەکی دیکەی ئێران و ئەم فیلمەش تەنها یەکێکە لەو کۆمەڵە فیلمانە و ئەم دەرهێنەرەش بەگشتی کاری کورتە فیلم دەکات و هیچ ناوبانگێکی لە ئێراندا نییە.
لە ناوخۆی ئێران و سایتەکاندا بچووکترین بایەخی پێنەدراوە، بەڵام ئەم کورتە فیلمە لە هەرێمی کوردستان هەڵایەکی زۆری ناوەتەوە.