دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا دوای دوورکەوتنەوەی لە پۆستەکەی بۆ یەکەمجار دەرکەوتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە میدیاکانی ئەو وڵاتە کۆمەڵێک وێنەی دۆناڵد ترەمپیان بڵاوکردەوە کە لەناو یاریگای گۆڵفی (وێست بالم بیچ)ی ویلایەتی فلۆریدا دەرکەوتووە.
دۆناڵد ترەمپ لە دەرکەوتنەکەیدا هەمان ئەو کڵاوەی لەسەرکردووە کە لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا لەسەریدا بووە.
لەدوای دەستبەرداربوونی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەمە یەکەمین پشووی هەفتانەی بووە کە دۆناڵد ترەمپ بەسەری بردووە.