بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە
ئەنجامی تەقینەوەی زۆپایەکی غازەوە لە کەمپی دارەشەکرانی شاری هەولێر دوو ئافرەت و
سێ منداڵ سووتان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی
بەرگری شارستانی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی سۆپای غازەوە ئاگرێک لە کەمپی دارەشەکرانی شاری هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە دوو
ئافرەت و سێ منداڵ سووتاون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا ئەو پێنج کەسە لە
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێرن و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
لەگەڵ ئەوەشدا هۆکاری تەقینەوەی سۆپاکە بۆ ئەوە گەڕاوەتەوە کە لێچونی هەبووە و لە کاتی کارپێکردنیدا گڕیگرتووە و تەقیوەتەوە.