لە پاکستان گرتە ڤیدیۆی گەنجێک کە لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆدا بۆ تۆڕی تیک تۆک لەلایەن شەمەندەفەرێکەوە دەپێکرێت، هەرایەکی زۆری ناوەتەوە.
رووداوەکە لە کاتێکدا بوو کە گەنجەکە لە نزیک هێڵی ئاسنی شەمەندەفەرەوە هەوڵی تۆمارکردنی ڤیدیۆیەکی بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک داوە، بەڵام ئاگادار نەبوو کە لە هێڵەکەوە زۆر نزیک بوو هەر بۆیە لەلایەن شەمەندەفەرکەوە پێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
سەرباری ئەوەش لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا ئاشکرایە کە شۆفێری شەمەندەفەرەکە هەوڵدەدات ئاگاداری بکاتەوە، بەڵام گەنجەکە گوێی پێنادا و لە کارەکەی خۆی بەردەوام دەبێت.
ئەمە یەکەم حاڵەت نییە کە گەنجانی پاکستان بەهۆی سەرکێشی کردن بۆ تیک تۆک ژیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە، بەڵکو هەر لە ماوەی رابردوودا بەهەمان شێوە گەنجێکی دیکە لەلایەن شەمەندەفەرێکەوە دەپێکرێت، هەروەها لە رووداوێکی دیکەشدا لە هەمان وڵات، گەنجێکی دیکە لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆدا بە گوللە خۆی دەپێکێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.