هەولێر.. بەرگدروویەک دەستگیرکرا کە چاودێری کچێکی کردووە لە کاتی خۆگۆڕیندا

کوردستان 24/01/2021

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەرگدروویەکیان دەستگیرکردووە کە لە ژووری خۆ گۆڕینی ژناندا کامێرای مۆبایلەکەی دانابوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە کچێک دەچێتە دوکانی بەرگدروویەک بۆ وەرگرتنەوەی ئەو جلەی کە لای دانابوو، دەیەوێت جلەکە تاقیبکاتەوە لە ناو ژووری خۆگۆڕینی تایبەت بە دوکانەکە، بەڵام دەبینێت خاوەن دوکانەکە مۆبایلەکەی بە کامێرای کراوەوە داناوە بۆ تۆمارکردنی کچەکە لە کاتی خۆگۆڕیندا.

پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند، دوای رووداوەکە کچەکە مۆبایلەکە لە خاوەن دوکانەکە دەستێنێت و دەیگەیەنێتە پۆلیس و ئەوانیش دەستبەجێ بەرگدرووەکە دەستگیردەکەن.

لە راگەیاندنەکەشدا هاتووە، بەرگدرووەکە بە ڕەچەڵەک خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە. لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر بەپێی یاسای ٤٠٢ لە یاسای سزادانی عێراق دەستبەسەرە ولێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا