عێراق شەش ملیار دۆلار قەرزدەکات

عێراق 24/01/2021

Alternate Text

لە دیمانەیەکدا، وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی بلومبێرگی راگەیاندووە، بۆ تێپەڕاندی قەیرانی دارایی، عێراق بڕی شەش ملیار دۆلار لە بانکی نێودەوڵەتی قەرزدەکات.

ئەیاد عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگی ئابووری رایگەیاند، لەگەڵ بانکی نێەودەوڵەتی لە گفتوگۆدان بۆ وەرگرتنی قەرزێک بە بڕی شەش ملیار دۆلار، کە رێژەی کورتهێنانی دارایی عێراق بۆ بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بە رێژەی ٢٥٪ دادەبەزینێت.

ناوبراو راشیگەیاند، پێشینەی قەرزەکە تایبەتە بەو وڵاتەنەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زەرەرمەند بوون و لەرووی ئابووریەوە لە قەیراندان، وتیشی لە سەرەتادا پێشینەی یەکەم دوو ملیار دۆلار دەبێت و دواتر چوار ملیار دۆلاری دیکە قەرزدەکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەیاد عەلاوی روونیشیکردەوە، قەرزەکە بۆ چاکسازی لە ئابووری وڵاتدا وەردەگیردرێت و لە هەمان بواردا خەرجدەکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا