عەلی حەمە ساڵح داوای روونکردنەوە لە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکات

کوردستان 24/01/2021

Alternate Text

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کاراکردنی پاڵاوگەیەک لە هەولێر داوار روونکردنەوە دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، عەلی حەمە ساڵح لە پۆستێکیدا لە پەڕەی فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی رایگەیاند، پاڵاوگەی نەوتی لاناس لە شاری هەولێر توانای پاڵاوتنی ٢٥ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە، بەڵام لەلایەن حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق هیچ بڕە نەوتێک نادەن بەم پاڵاوگەیە بۆ پاڵاوتن.

هەربۆیە حەلی حەمە ساڵح داوای روونکردنەوە لە وەزیری سامانە سروشتیەکان دەکات لە هۆکاری کاراکردنی ئەم پاڵاوگەیە لە کاتێکدا نەوتی بۆ نانێردرێت.

ناوبراو دەشڵێت "بەپێی بەدواداچونەکان بڕێکی زۆری ئەم نەوتە لە سوریاوە دێت، ئایا ھیچ بڕە پارەیەک دەدرێت بە گومرگ؟


 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا