ئایا مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بێ لێبڕین دابەشدەکرێت؟

کوردستان 24/01/2021

Alternate Text

BMC نوێترین زانیاری لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی مووچەی لیواکانی پێشمەرگە ئاشکرادەکات.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە BMC راگەیاند، پێشتر ئەو هاوکارییە داراییەی ئەمریکا بۆ لیواکانی هێزی پێشمەرگەی دەنارد دەچووە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، بۆیە مووچەکە دوادەکەوت و بەوپێیەش لێبڕینی تێدا دەکرا، بەڵام ئێستا ئەو هاوکاریە راستەخۆ دەچێتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

ناوبراو راشیگەیاند، هاوکارییەکە هێزەکانی ناوخۆ و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێتەوە کە ١٤ لیوایە، لەگەڵ سەرجەم دەزگاکانی مەشقکردنی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا