کەمێک پێش ئێستا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرەی خۆی لە تویتەر پەیامیکی ئاڕاستەی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان کرد.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
لە ڕۆژی جیهانیی پەروەردەدا ، سوپاسی مامۆستایانی كوردستان دەکەم بۆ کار و قوربانیدانیی بهردهوامیان بەتایبەتی لە کەمکردنەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی پهتای کۆڤید-19 لەسەر پرۆسەی خوێندن.
وتیشی"دەزانم ئەمە ئهركێكی سهخت بوو، بۆیە سوپاسی ھەموو خزمەتکردن و ھەوڵ و کۆششەکانى مامۆستایانی کوردستان دەکەم" .