دوای ساڵێک لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، پسپۆڕان گەیشتن بە دۆزینەوەی چەند ڤاکسینێکی تایبەت بە ڤایرۆسەکە، بەڵام زانایەک پێیوایە بە تەنها ڤاکسینەکە کاریگەر نابێت.
مایکڵ مۆزلی، پسپۆڕی پزیشیکی بەڕیتانی رێنمایی کەسەکان دەکات بۆ ئەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەر بێت لە رێگری کردن لە توشبوون بە نەخۆشیەکە، ئەم کارانە لەگەڵدا بکرێت.
١-کەمکردنەوەی کێشی زیادە، تا ئێستا کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر ئەو کەسانەی کێشی زیادەیان زۆربوو قورستر بوو، بۆیە رێنمایی دەکرێت بە کەم کردنەوەی کێش.
٢- خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە بەکتریا بەسوودەکان.
٣-وەرگرتنی بڕی پێویست لە خەوی شەوانە.
٤- راهێنان بە قۆڵ و دەستەکان، کە بەپێی توێژینەوەیەک، ئەو کەسانەی دوای بەکارهێنانی ڤاکسینەکان راهێنانیان بە قۆڵیان کردووە کاریگەری ڤاکسینەکە باشتر بووە لەسەریان.
٥-وازهێنان لە جگەر کێشان، لە توێژینەوەیەکی دیکەدا ئاشکرا بوو کە جگەر کێشان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا.