ئەفسەرێکی کورد وەک بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەرکوک دیاریکرا

کوردستان 24/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ، ئەفسەرێکی کورد بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق وەک بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەرکوک دیاریکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، عەمید محەمەد ئیسماعیل، وەکو بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی کەرکوک لە سەر پشکی کورد دیاریکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیاری دیاریکردنی ئەفسەرە کوردەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق دراوە.

عەمید محەمەد ئیسماعیل لەدایک بووی شاری کەرکوکە و دەرچوی کۆلیژی سەربازی قەڵاچوالانە. هەروەها پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا