بڕیارە ئەمڕۆ لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا وەزیرانی دەرەوەی ناو یەکێتی ئەوروپا کۆببنەوە و پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەش بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەمریکا و کێشەکانی دەوڵەتی تورکیایە.
گەورە دیپلۆماتکارێکی ناو یەکێتییەکە رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا بە فەرمی داوا لە ئێران دەکرێت بەبێ مەرج بگەڕێتەوە ناو رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی، هاوکات داواش لە تورکیا دەکات بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، لەدوای ئەو کێشانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دروستیکردبوون.
هاوکات نیکۆس دیندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بە نیەت پاکییەوە دەیەوێت لەگەڵ تورکیا بکەوێتەوە گفتوگۆ، بەڵام سەروەری خاکەکەی مەسەلەیەکە سازشی لەسەر ناکرێت.
لەئێستادا هەریەکە لە دەوڵەتانی ناو یەکێتی ئەوروپا بەتایبەت ئەڵمانیا لە هەوڵی هێورکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەریەکە لە تورکیا و یۆنانن و هەوڵدەدرێت بگەڕێندرێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان.