به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران به به‌رپرسانی هه‌رێمیان ڕایگه‌یاندووه، فیلمی " تهوهكوا " بۆچوونی كۆماری ئیسلامی ئێراننیه و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌مین جار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆده‌بێته‌وه و نیگه‌رانیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی پێگه‌یاندون و به‌رپرسانی ئێران پێیانوتووه ئه‌و فیلمه بۆچوونی سه‌ره‌كی ئه‌وان نیه و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.
هاوكات باس لهوهشكراوه، به‌رپرسانی ئێران ڕایانگه‌یاندووه، ئێران نایه‌وێت سوكایه‌تی به هیچ كه‌سێك بكات و ڕێز له هه‌موو سیمبول و كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌گرێت.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا فیلمێك له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگی مه‌سیری به‌رهه‌مهێندراوه بڵاوكرایه‌وه و تێیدا ئاماژه به چۆنیه‌تی پاراستنی هه‌ولێر له لایه‌ن ئێرانهوهدهكات.