گۆڕه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆچی هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌؟

کوردستان 25/01/2021

Alternate Text

دوای ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پرسی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پرسی جیاواز لێكدانه‌وه‌ی بۆكرا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ گۆڕه‌كه‌ كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كاره‌كه‌ به‌ یاسایی ئه‌نجامدراوه‌.

به‌رزان عوسمان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند، له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك له‌ باره‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێك له‌ گۆڕستانی غه‌ریبان به‌دواداچوونیان بۆ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌ و بۆیانده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و گۆڕه‌ گۆڕی هاوڵاتیه‌كی سوری بووه‌ به‌ ناوی " ڕابیعه‌ محه‌مه‌د فارس " و خه‌ڵكی شاری كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان بووه‌.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و هاوڵاتیه‌ له‌ به‌رواری 18/6/2020 له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ به‌رواری 11ی ئه‌م مانگه‌دا خێزانه‌كه‌ی دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار گۆڕه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ شاری كۆبانێ و كه‌سوكاره‌كه‌شی ماڵیان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وێ. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا