یه‌كه‌م وێنه‌ی ڤایرۆسی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا كه له‌ژێر مایكرۆسكۆپدا گیراوه له‌لایه‌ن ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕوسیه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
پێگه‌یه‌ی " روس تریب نادزور " یه‌كه‌م وێنه‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌مه یه‌كه‌م وێنه‌ی ڤایرۆسی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنایه كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی " فیكتور " ی ڕوسیه‌وه به ئامێری تایبه‌ت و له ژێر مایكرۆسكۆپدا وێنه‌كه گیراوه و توانراوه شێوه‌كه‌ی به‌ڕوونی نیشانبدرێت.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه مامۆستایه‌كی زانكۆی جورج ماسون ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ڤایرۆسی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا كه له به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا ده‌بێته ڤایرۆسی سه‌ره‌كی له ڕوسیا و ڕێژه‌ی زیانگه‌یاندنی ئه‌و ڤایرۆسه‌ش به به‌راورد به كۆڤید 19 به‌رزتره و ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته %56.
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه‌دێت، له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوو ڤایرۆسی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا و دواتر به‌چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی جیهاندا بڵاوبووه.