بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی، هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی سیته‌می لامه‌ركه‌زی به فاكته‌ری به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ناوده‌بات.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لە کۆبوونەوەیەکیدا له گەڵ ئاشلی دوریك، لێپرسراوی باڵیۆزخانه‌ی كه‌ندا له‌هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی فاكته‌ری به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمە و خزمه‌ت به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌كو یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت له ناوچه دابڕێندراوه‌كان وه‌ك و كورد به یه‌ك هه‌ڵوێستی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و بنیادنانانی دیالۆگی نیشتیمانی له نێوان هێزه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد به پێویست زانی و داوای له نوێنه‌ری وڵاتانكرد ڕۆڵیان هه‌بێت له درووستكردنی دیالۆگی هه‌ردوولا.