بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك په‌رله‌مانتار ده‌یانه‌ویت فشه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بكه‌ن و خۆیان له خه‌ڵك پێبهرزتره.
سه‌یوان عه‌لی فه‌ره‌ج، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك پهڕلهمانتنار كاتێك باسی ژیانی منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن كه له ده‌ره‌وه ده‌خوێنن و سه‌فه‌رده‌كه‌ن ته‌نها دوو مه‌به‌ستیان هه‌یه یان ئه‌یانه‌وێت فشه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بكه‌ن یاخود ده‌یانه‌وێت به خه‌ڵك بڵێن كه له ئه‌وان به‌رزترن.
هاوكات باسی له‌وه‌شكردووه، نابێت نوێنه‌ری خه‌ڵك خۆی له‌خه‌ڵك جیابكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتارانه خۆشیان ده‌زانن كه‌نوێنه‌ری خهڵكنین و ئه‌و ههڵسوكهوتهشی به شووره‌یی ناوبرد.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئهوهدێتن له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كاوه محه‌مه‌د، په‌ڕله‌مانتاری عێراق له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه داوای مافی په‌نابه‌ری له وڵاتانی دهرهوهكردووه وتی كه منداڵه‌كانی بۆخوێندن چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.