دادگای خانەقین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له ساخته‌كردنی پسوڵه‌ی گومرگی ده‌ركرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاندووه، به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له ساخته‌كردنی پسوڵه‌ی گومرگی له سنوری گه‌رمیان ئه‌فسه‌رێكی باڵای پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن دادگای خانه‌قینه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆده‌رچووه و تائێستا داواكراوه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه‌دێت له ماوه‌ی ڕابدوودا، دوو به‌رپرسی گوومرگی دیكه به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له ساخته‌كاری گومرگی ده‌ستگیركران و وابڕایاره ڕه‌وانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی كه‌لار بكرێن تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی دۆسیه‌كانیان.