تورکیا ١٠ هاوڵاتی عێراقی دادگایی دەکات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 25/01/2021

Alternate Text

بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی داعشی تیرۆرستی، دادگای تورکیا ١٠ هاوڵاتی عێراقی دادگایی دەکات.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی کە لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی شاری سامسۆن رایگەیاندووە، لە میانەی هەڵکوتانە سەر چەند شوێنێک بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی تایبەت بە داعش، ١٠ هاوڵاتی عێراقی و ٤ هاوڵاتی سوریان دەستگیرکردووە کە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆرستی داعش خراوەتە پاڵیان.

سەرچاوەکان راشیانگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنەکادا هەڵیانکوتاوەتە سەر ١٣ ماڵ لەو ماڵانەشدا سەرجەمی ١٤ گوومانلێکراو دەستگیرکراون.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا