بایدن قەدەغەی گەشتی لەسەر ئەم وڵاتانە نوێکردەوە

جیهان 25/01/2021

Alternate Text

دوای دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رێککارەکانی تایبەت بە کۆرۆنای لە وڵاتەکەدا چڕتر کردووەتەوە.

لە میانەی ئەو هەڵوێستانەشدا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی کانووی دووەم، جۆ بایدن بڕیاریدا بە نوێکردنەوەی قەدەغەی گەشتکردن لە هاوڵاتیانی بەڕیتانیا و بەڕازیل و ئەوروپا بە گشتی، ئەمەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە و رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکان.

تا ئێستاش هەڵوێستی ئیدارەکەی بایدن بەرامبەر بە کۆرۆنا روون و ئاشکرایە و هەوڵ دەدەن رێگری لە زیاتر تەشەنەسەندنی نەخۆشیەکە بکەن لە وڵاتەکەدا، پێشبینیش دەکرێت لەو باریەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا قەدەغەی گەشت کردن بۆ ئەمریکا لە ئەفریقای باشورەوە رابگیرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا