لاله‌نگی كه میوه‌یه‌كی زستانه‌یه چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی هه‌یه و هه‌ر یه‌كه له ڤیتامینه‌كانی ( سی، ئه‌ی ، بی) له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه.
پێگه‌یه‌كی جیهانی به پشتبه‌ستن به توێژینه‌وه زانستیه‌كان چه‌ندین سوودی لاله‌نگی بڵاوكردووهته كه بریتین له:
1- به‌هۆی هه‌بوونی مادده‌ی فلافلوید له پێكهاته‌كه‌یدا ده‌بێته ڕێگر له نه‌خۆشیه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
2- یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆریسترۆڵی زیانبه‌خش.
3- یارمهتیدهرێكیی باشه بۆ كۆ ئه‌ندامی هه‌رس.
4- ده‌توانرێت دوای كوڵاندن و خواردنه‌وه‌ی وه‌ك چاره‌سه‌ری ئازاری گه‌ده‌ی دوای خۆراك به‌كاربهێندرێت.
5- به‌هۆی هه‌بوونی ڤیتامین سی له پێكهاته‌كه‌یدا پیربوون دواده‌خات و پێست جوانده‌كات.