سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، لە نزیک ناحیەی زینی وەرتێ لە ئیدارەی راپەڕین بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی کانوونی دووەم، لە ناحیەی زینی وەرتێ لە سنوری ئیدارەی راپەڕین لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و سێ سەرنشینی دیکە کە ئەوانیش پێشمەرگە بوون بریندار بوون.
بە گوێرەی سەرچاوەکان پێشمەرگەکان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا گەشتیان کردووە بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان، بەڵام لە رێگا ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێت و بەهۆیەوە یەکێکان بە ناوی" ئاراز میاویلی" گیان لەدەستدەدات و سێ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوو.
لە ئێستادا تەرمی ئەو پێشمەرگەی گیانی لەدەستداوە گەڕێنراوەتەوە بۆ خانەوادەکەی و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە گشتی رانیە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.