گفتوگۆکان لەبارەی بودجەی ٢٠٢١ لە کۆتاییدان

عێراق 25/01/2021

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان ئەندامانی لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ گەیشتونەتە کۆتایی.

ئەمرۆ دووشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم، ماجیدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تەلەڤزیۆنی فەرمی عێراقی راگەیاند، لیژنەی دارایی تا کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆتایی بە گفتوگۆکانی بودجەی ٢٠٢١ دەهێندرێت، دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بۆ دەنگدان لەسەری.

ناوبراو راشیگەیاند، لیژنەی دارایی دابەش بووە بۆ سەر چەند لیژنەیەکی لاوەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە وەزارەتەکان و داهات و تێچووەکان، وتیشی رەخنەی زۆر ئاڕاستەی پڕۆژەیاساکە کراوە چونکە رێژەی کورتهێنان زۆر بووە، بۆیە لیژنەی دارایی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسەکە و کەمکردنەوەی رێژەی کورتهێنان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا