سەفین دزەیی: ئێمە پەیوەندی دێرینمان لەگەڵ ئێران هەیە ناکرێ شێواندنی رووداوەکان رێگەی پێبدرێ

کوردستان 25/01/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت بەشێوەیەکى فەرمى ناڕەزایی هەرێمى کوردستانى دەربارەى فیلمى تەوەکول گەیاندە ئێران.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "ناڕەزایی هەرێمى کوردستانمان دەربارەى فیلمی تەوەکول بە شێوەى فەرمی لە رێگەى کونسوڵگەریان گەیاندۆتە کۆمارى ئیسلامى ئێران.

ناوبراو راشیگەیاند" ئێمە پەیوەندى دۆستانە و دێرینمان هەیە لەگەڵ کۆمارى ئیسلامی ئێران و ناکرێت شێواندنی رووداوەکان رێگەى پێبدرێ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا