بانکی رافیدەین رایەگەیاند، سەرجەم لقەکانی ئاگادار کردووەتەوە بە پێدانی بڕی ٢٥ ملیۆن دینار بە خاوەن دووکان و کاسبکران.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی کانوونی دووەم، فەرمانگەی میدیای بانکی رافیدەینی عێراقی رایگەیاند، سەرجەم لقەکانی بانکەکیان لە پارێزگاکانی عێراق ئاگادارکردووەتەوە بە پێدانی بڕی ٢٥ ملیۆن دینار بە خاون دووکان و کاسبکاران بە مەبەستی گەورە کردنی پڕۆژەکانیان و شوێنەکانیان.
راشیگەیاند کە بۆ پاڵپشتی کردن لە ئابووری عێراق و کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و بەردەستکردنی هەلیکار، بڕی ٢٥ ملیۆن دینار دەدرێتە خاوەن دووکان و کاسبکاران، هەر بۆیە داوایان لێدەکات ئەم قەرزە وەربگرن و سودمەندبن لێی.