بەیانی ئەمڕۆ توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرانسەری جیهاندا ١٠٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و هەتا ئێستاش لە بڵاوبوونەوەی بەردەوامدایە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، بەگوێرەی ئامارەکانی worldometers، ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا گەیشتە ١٠٠ ملیۆن کەس و لەو رێژەیەش زیاتر لە دوو ملیۆنیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەت بەریتانیا و ئیتاڵیا و فەرەنسا، نەوەیەکی نوێی ئەو ڤایرۆسەیان تێدا بڵاوبووەتەوە و جارێکی دیکە چوونەوەتە قۆناغی کەرەنتینەوە.