بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە رۆژی پێنجشەممە شەپۆلێکی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە،لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەوە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆەوە و بەهۆیەوە بەفر و باران لە زۆرێک لە ناوچەکان دەستپێدەکات.
پێشبینی دەکرێت لە بەیانی رۆژی یەکشەممە شەپۆلەکە کۆتایی پێبێت.