ژنێکی مەکسیکی بەهۆی وێنەیەکی کۆنی خۆیەوە، هاوسەرەکەی دایە بەر چەقۆ و برینداری کرد.
پۆلیسی مەکیسک بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە کاتێک بووە، ژنەکە وێنەیەکی ژنێکی لە مۆبایلی هاوسەرەکەیدا بینیوە، بەهۆی ئیرەیی زۆرەوە راستەوخۆ چەند چەقۆیەکی کردووە بە جەستەی هاوسەرەکەیدا و برینداریکردوە.
دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوتووە، پیاوەکە ناپاکی نەکردووە، بەڵکو وێنەیەکی کۆنی هاوسەرەکەی خۆی بووە پێش ئەوەی کێشی لەشی زیادبکات.
لە ئێستادا ژنەکە لای پۆلیسی ناوچەی لیونورا، دەستبەسەرە.