لیژنەی ئەمن و بەرگری داوای کۆبوونەوەی بەپەلە لەگەڵ کازمی دەکات

عێراق 26/01/2021

Alternate Text

بۆ رێگری کردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی چەند رۆژی پێشووی گۆڕەپانی تەیران لە بەغدا، سەرۆکی لیژنەی ئەمن و بەرگری داوای کۆبوونەوەی بەپەلە لەگەڵ مستەفا کازمی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی کانوونی دووەم، محەمەد رەزا حەیدەر، سەرۆکی لیژنەی ئەمن و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای کۆبوونەوەیەکەی بەپەلەی کرد لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ناوبراو هۆکاری کۆبوونەوەکەشی گەڕاندەوە بۆ رێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی کردەوە خۆکوژیەکانی چەند رۆژی رابردوو کە لە گۆڕەپانی تەیران لە سەنتەری شاری بەغداد ئەنجامدران و بەهۆیەوە بە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

لەگەڵ ئەوەشدا راگەیەندرا. لە کۆبوونەوەکەدا چەند بەرپرسێکی ئەمنی و سەربازی ئامادە دەبن بۆ تاوتوێکردنی رێککارەکانی رێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی کردەوەکان پاراستنیی ئاسایشی عێراق.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا