نزگەرە یەکێکە لەو کێشانەی رووبەڕووی دەبینەوە بەشێوەیەکی رۆژانە، هۆکارەکانیشی دەگەڕێتەوە بۆ چەند شتێک وەک خواردنەوە بە خێرایی و یان خواردنی بڕێکی زۆر لە خواردن.
دەشکرێت هۆکارە دەروونییەکانی وەکو قەلەقی و بێزاری ببێتە هۆی تووشبوون بە نزگەرە.
لێرەدا بزانە چۆن لەم حاڵەتە نەخوازراوە رزگارت ببێت:
١-غەرغەرە کردن بە ئاو.
٢-خواردنەوەی پەرداخێک ئاو یەکێکە لە چارەسەرەکان.
٣-دەکرێت هەناسەدان بە کیسێکدا ببێتە هۆی چارەسەر.
٤-خواردنی کەوچکێکی بچوک لە شەکر دەکرێت چارەسەری نزگەرە بکات.
٥- هەناسەی خۆت بگرە و جەند جارێک لیکی ناودەم قووت بدەرەوە بێ هەناسەدان.
٦- زمان دەرکردن و راکێشان یەکێکی دیکەیە لە چارەسەرەکان، چونکە نزگەرە پەیوەندی بە گرژ بوونی ماسولکەوە هەیە.