پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تویوتا لاندکروزر) لە شاری زێڕین، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ا.ك.ع) بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە دەستگیر بكەن.
ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبارەکە دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیرا و ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا گیرا.