عێراق.. سەرۆکی گروپێکی مافیایی گەورە دەستگیرکرا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، توانراوە لە پارێزگای میسان لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەرۆکی گروپێکی مافیایی دەستگیربکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی کانوونی دووەم، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا پۆلیسی میسان توانیویەتی سەرۆکێ گروپێکی مافیایی دەستگیربکات.
راشیگەیاند، کەسەکە لە قەزای مەیمونە لە نزیک میسان دەستگیرکراوە، ئەوەش هاتووە کەسەکە لە چەند کردەوەیەکی بکوژی و هەڕەشە و پارە لێسەندن و دزیدا تێوەگلاوە.
لەگەڵ ئەوەشدا لە کاتی دەسگیرکردنیدا توانیویانە دەستبگرن بەسەر چەکەکەیدا کە بەهەمان چەک ١٢ هاوڵاتی عێراقی کوشتووە.