ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی كووردستان بڕیاردرا لە نوسراوێکدا داوابکەن خوێندنی ئه‌و قۆناغانه‌ی به هۆی كۆرۆناوه ڕاگیراوه ده‌ستپێبكاته‌وه.
عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كه‌یاندا بڕیاریان داوه نوسراوێك ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌و قۆناغانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ڕاگیراون له مانگی شوباتدا ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاردرا، ته‌نها خوێندنی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستپێبكاته‌وه و خوێندنی پۆله ناكۆتاكان بۆ مانگی ئادار دوابخرێت.