له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا دوو هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كۆریا به شێوه‌یه‌كی گوماناوی ژیانئاواییانكردووه و لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانیان ده‌ستیپێكردووه.
میدیا جیهانیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندانی كۆریا جونگ هون ناسراو به ئیرۆن، گۆرانیبێژی بواری ڕاپ و سۆنگ یۆ جونگ، هونه‌رمه‌ندی بواری نواندن به شێوه‌یه‌كی گوماناوی ژیانئاواییانكردووه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، ئیرۆن ته‌مه‌نی 29 ساڵ بووه و به مردووی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزراوه‌ته‌وه و سۆنگ یۆش ته‌مه‌نی 26 ساڵبووه و پێش دوو ڕۆژ به‌هه‌مان شێوه‌ی ئیرۆن به‌مردووی دۆزراوه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه، سۆنگ ی‌و جونگ، به‌ڕۆڵی كچێكی هه‌رزه‌كار له درامای ( mbc goldn rainbow ) ناوبانگی په‌یداكردوو یه‌كێكیشبووه له نمایشكاره دیاره‌كانی كۆریا.