سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی چای ڕه‌ش و سه‌وز به‌كار ده‌هێنن بۆ دابه‌زاندنی كێشیان توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی خواردنی چای شیر به‌باشترین یارمه‌تیده‌ر داده‌نێت بۆ دابه‌زاندنی كێش.
پێگه‌یه‌كی جیهانی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، خواردنی چای شیر یه‌كێكه له ڕێگه ئاسانه‌كان بۆ ده‌به‌زاندنی كێش و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن ده‌توانن له ڕۆژێكدا دوو جار به‌گه‌ده‌ی به‌تاڵ بیخۆنه‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا كه‌ره‌سته‌كانی ئاماده‌كردنی چای شیر خراوه‌ته ڕوو..
1- یه‌ك كه‌وچكی بچووك كاكاو
2- نیو كه‌وچك گه‌ڵای چا
3- هه‌ندێك زه‌نجه‌بیل
4- هه‌ندێك دارچینی
5- دوو بۆ سێ كه‌وچك شیر
هاوكات له ڕاپۆرته‌كه‌دا چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنه‌كه‌شی ئاشكراكراوه..
"دوای ئاماده‌كردنی كه‌ره‌سته‌كان ئاو بكه مه‌نجه‌ڵێكه‌وه و زه‌نجه‌بیل و دارچینهكهی بۆماوه‌ی یه‌ك بۆ دوو ده‌قه تێدا بكوڵێنه پاشان گه‌ڵای چاو و شیره‌كه‌ی تێبكه تا به‌باشی ده‌كوڵێت و دوای كۆڵاندن چایه‌كه له كوپێكدا بپاڵێوه و پاشان هاڕاوی كاكاوه‌كه بكه به‌سه‌ریداو چایه‌كه ئاماده‌ده‌بێت بۆ خواردن"