بەهۆی هەڵوسکەوتەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ئەنتەری
میلان لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئۆدێنیزی لە خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا، یەکێتی تۆپی
پێی وڵاتەکە بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو یاری داهاتووی یانەکەی دووربخرێتەوە و بە بڕی
٢٠ هەزار یۆرۆش سزادرا.
پاش دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر بڕیارێکی فابیۆ
ماریسکا، ناوبژیوانی یارییەکە کارتی زەردی بەسەر کۆنتی بەرزکردەوە، دواتریش
راهێنەرەکەی ئەنتەر میلان جارێکی دیکە ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و بەهۆیەوە کارتی
سوری وەرگرت.
بەو سزایەش کۆنتی لە دوو یاری داهاتووی یانەکەی لە
بەرامبەر بینفینتۆ و ڤیورنتینا لە خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا دووردەکەوێتەوە.