ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ ئەنتۆنی بلینکنی
وەک وەزیری دەرەوی وڵاتەکەی دیاریکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ی کانوونی دووەم، ئەنتۆنی بلینکن
کاندیدی بایدن بۆ وەزیری دەرەوی ئەمریکا، بە دەنگی ٧٨ ئەندامی ئەنجومەنی پیران وەک
وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پەسەندکرا.
پێشبینی دەکرێت لە نزیکترین کاتا بلینکنی تەمەن ٥٨ ساڵان
سوێندی یاسایی بخوات و لە پۆستە نوێیەکەی دەستبەکاربێت.
لە رۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ جۆ بایدن وەک ٤٦مین سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربوو، دیاریکردنی ئەنتۆنی بلینکنیش لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینە نوێیەکەی جۆ بایدن سەرۆک نوێی ئەمریکادایە.