لاهور شێخ جەنگی: پێکەوە بۆ جیهانمان سەلماند کە دەتوانین شكست بە داعش بهێنین

کوردستان 26/01/2021

Alternate Text

لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، بە هاوكاریی هاوپەیمانەکانمان کۆبانێ ڕزگار کرا، پێکەوە بۆ جیهانمان سەلماند کە دەتوانین شكست بە تاقمی تیرۆریستیی داعش بهێنین.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ی کانوونی دووەم، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شەشەمین ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ رایگەیاند، ستایشی قارەمانی و ئازایەتی و بەرخودانی كورد دەكەم كە بە هاوكاریی هاوپەیمانەکانمان ئەو شارە ڕزگار کرا، پێکەوە بۆ جیهانمان سەلماند کە دەتوانین شكست بە تاقمی تیرۆریستیی داعش بهێنین.
ناوبراو راشیگەیاند، بەردەوام دەبین لە جەنگی دژ بە تیرۆر و کۆتاییهێنان بە پیلانگێڕیی و داگیرکارییەکانی داعش، سوپاس بۆ نەبەردی و قوربانیدانتان.

ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی کۆبانێ لە لایەن یەکینەکانی پاراستنی گەڵ (یەپەگە) و دەرهێنانی لە دەستی داعش تێدەپەڕێت، کە دوای چەندین مانگ شەڕی سەخت لەو شارەدا و بە هاوکاری هێزی پێشمەرگە داعش لە شارەکەدا دەرکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا